٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستانی بەشێوازی لیستی نیمچە کراوەی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەkdp.info رایگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان ھەردوو یاسای ھەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ژمارە4ساڵی2009ھەموارکردةوە کە ھەڵبژاردنەکان بە شێوەی لیستی نیمچە کراوە دەبێت، کە دەنگدەردەتوانی دەنگ بە لیست و کاندید بدات.

د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: پێشنیارێکی دیکە ھەبوو بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنەکان ببێتە سێ بازنە ، بەڵام ئەم پێشنیارە رەتکرایەوە و بە یەک بازنەیی دەبێت.

وەرتی رونیشیکرده‌وە، مادەیەکی دیکە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان ھەموارکرایەوە کە ھێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ چاودێری پرۆسەی ھەلبژاردنەکان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار