سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت

به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاروه‌ریی شاندێكی باڵا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/6/2013 به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت و دواتریش جه‌نابیان به سه‌ردانێكی فه‌رمیی روو له كۆماری رۆمانیا ده‌كه‌ن.
ئه‌جێندای ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له میانی به‌شدارییكردنیان له كاره‌كانی هه‌ڤده‌مین كۆڕبه‌ندی سانت پتروسبۆرگی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ و زیاتر له پێنج هه‌زار به‌شدار له هه‌شتا وڵات تێیدا ئاماده ده‌بن، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و لێپرسراوانی به‌شدار بوو له په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده له‌خۆ ده‌گرێ.
شایانی باسه؛ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌شداربوون له‌م كۆڕبه‌نده ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی سانت پتروسبۆرگ، نیشانه‌ی گرنگیی و بایه‌خدانی دنیای ده‌ره‌وه‌یه به رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وحكوومه‌تی هه‌رێم به گشتیی له به‌ره‌وپێشبردنی پێگه‌ی ئابووریی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، كه جه‌نابیان له كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵیش كه‌سایه‌تییه‌كی بانگهێشتكراوی كۆڕبه‌ندی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تیی داڤۆس بوو كه له سویسرا به‌سترا.
له‌دوای به‌كۆتاهاتنی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی سانت پتروسبۆرگ، سه‌رۆك مسعود بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمیی بۆ كۆماری رۆمانیا به‌ره‌و بوخارست پایته‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌وێ به‌مه‌به‌ست پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتی رۆمانیا و تاوتوێكردنی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به بواری ئابووریی و په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌و شانده‌ی یاروه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له‌م سه‌ردانه‌دا پێكهاتووه له به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین راوێژكار.