٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بالیۆزی هەنگاریا لە عێراقی فیدڕاڵ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی 6ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە تیبۆر زەتماری بالیۆزی كۆماری هەنگاریا لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە دیدارێكدا بالیۆزی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سڵاوی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و ئەوەشی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی كاری كردووە بۆ ئەوەی ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بكات كە لە كاتی سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بە سەرۆك بارزانی دراون بە تایبەت هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوە سرووشتییەكان. هەروەها بالیۆزی هەنگاریا ئەوەشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە لە بواری ئاو و پیشەسازی و پەروەردەشدا هاوكاریی هەرێمی كوردستان بێت. بالیۆزی هەنگاریا ڕاشیگەیاند لە ئاییندەدا وڵاتەكەی كونسوڵخانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی زۆر سوپاسی بالیۆزی هەنگاریای كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە لە زۆر بواردا وڵاتی هەنگاریا و هەرێمی كوردستان دەتوانن هاوكاریی یەكتری بكەن و هیواشی خواست پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هەنگاریا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار