٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبركێی توێژینه‌وه‌ی زانستی گه‌شتیاری

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ دەستەی گشتی گەشت و گوزار هەڵدەستێت بەئەنجامدانی كێبركێی باشترین توێژینەوەی زانستی لە بواری گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستان بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- توێژینەوەكە لە چوار چێوەی خزمەتكردن و پەرەپێدانی گەشت و گوزاری هەرێم و مەرجەكانی پێوەری توێژینەكەوە زانستی بێت.

2-نابێت توێژینەوەكە پێشتر پێشكەش كرابێت یان بڵاوكرابێتەوە لە كۆنفراسی تر.

3- دەبێت توێژینەوەكە چاپ كرابێت لەسەر كاغەزی) (A4 و ژمارەی لاپەرەكانی (15-30) لاپەرە بێت لەگەڵ پەراوێز و سەرچاوە و پاشكۆكان و كۆپیەك لە توێژینەوەكە بە شێوەی(CD) بێت.

4-دەكرێت زمانی توێژینەوەی پەسندكراو (كوردی ، عەرەبی ، ئینگلیزی) بێت.

5-سەبارەت بە پەراوێزی لاپەرەكان لەسەرەوەو خوارەوە (2,54) و سم لەلای راست (2,5) و لەلای چەپ (1,5) سم بێت.

6-دواكاتی پێشكەشكردنی توێژینەوەكە بەرواری 15/9/2013 دەبێت.

7-توێژەرەوەكان لە ئەنجام ئاگادار دەكرێنەوە لە دوای كۆنفرانس و لە بەرواری 15/11/2013.

8-كورتكراوەكان(summery) لە (200-400) ووشە زیاتر نەبێت.

9-توێژەر كورتەیەك لە( c.v ) ی خۆی لەگەڵ توێژینەوەكە هاوپێچ بكات.

10-ئەو توێژینەوانەی كە پێشكەش دەكرێن دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی زانستی.

11-توێژینەوەكان بۆ توێژەرەوەكان ناگەرێنەوە ئەگەر پەسند بكرێت یان نا.

12-لاپەرەی یەكەم ناونیشانی تەواوی توێژینەوە و ناوی توێژەر و پلەی زانستی و پۆستی ئەلیكترۆنی و ژمارەی مۆبایلی لەخۆ دەگرێت.

13-دەستەی گشتی گەشت و گوزار پاداشتی باشترین توێژینەوە دەكات بەم شێوەیەی خوارەوە.

1-(2,000,000 ) دوو ملیۆن دینار بۆ باشترین توێژینەوەی زانستی كە پلەی یەكەم بەدەست دێنێت.

2-(1,500,000) یەك ملیۆن و نیو دینار بۆ ئەو توێژینەوەی كە پلەی دووەم بەدەست دێنێت.

3-(1000000) یەك ملیۆن دینار بۆ ئەو توێژینەوەی كە پلەی سێ‌ یەم بەدەست دێنێت.

14-بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەوە ئیمێلەی خوارەوە بكەن.

بەرێوەبەری پلان دانان / دەستەی گشتی گەشت و گوزار

 
[email protected] 
07504679674, 0662531447
E-mail:[email protected]

هەواڵی پەیوەندیدار