بەرزبوونەوەی ڕووداوەكانی مین و تەقەمەنی لەمساڵدا

باڵەكایەتی- KDP.info/ بەپێی ئاماری دەزگای گشتی كاروباری مین، ڕوداوەكان بەهۆی مین و تەقەمەنی بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردو لە هەڵكشاندایەو، بەپێی ئاماری دەزگاكە لەماوەی ساڵی ڕابردودا هەژدە كەس بەر مین و تەقەمەنی كەوتون و بەهۆیەوە سێ بەركەوتو گیانیان لەدەستداوەو پازدەی تریش كەم ئەندام بون ئەمە لەكاتێكدا لەمساڵدا بیست و شەش كەس بەرمین و تەقەمەنی كەوتون و پێنج كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوەو بیست و یەكی تریش كەم ئەندام بون، كە زۆبەی ڕوداوەكانیش لەدەڤەری باڵەكایەتی تۆماركراون . لەوبارەیەوە ئاكۆ عەزیز بەڕێوەبەری پەروەردەو وشیاركردنەوە لە دەزگای گشتی كاروباری مین بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند ئەمسالأ لە هەرێمی كوردستان بیست و شەش كەس بەر مین و تەقەمەنی كەوتن لە نێویاندا پێنج كەسیان گیانیان لە دەستدا و بیست و یەك كەسی دیكەش كەم ئەندام بوون هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد ساڵی رابردو هەژدە كەس بەر مین و تەقەمەنی كەوتن بەو هۆیەوە سێ كەسیان گیانیان لە دەستدا و پازدە كەسی دیكەش كەم ئەندام بوون.




