٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەنهێنی سەردانی سوریا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئیسرائیل –   /  KDP.info  جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەنهینی سەردانی ناوچەیەکی سوریای نزیک لە ئیسرئیل کرد،  کەناڵی یەکی ئیسرائیل ئاشکرای کرد :کە ئەندرۆ ویبەر جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانی ناوچەی  جەبەل شێخی لە نێو خاکی سوریا کردووە، لە نزیکەوە ئاگاداری جموجۆڵەکانی  سەربازی  ناوچەکە بووە و هەندێک رێنمایی داوەتە ئەفسەرانی ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی بەرگریکردن لە کاتی ئەگەری بوونی هێرشی چەکی کیمیایی ، وەک تەلەفزیۆنی ئیسرائیل رایگەیاندووە: ویبەر لە رێگای هەلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە بەیاوەرەی ژمارەیەکی کەم لە پاسەوانەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ناوچەی جەبەل  شێخ ئامادە بووە، هەندێک رێنمایی بە سوپای ئیسرائیل داوە لەبارەی چۆنییەتی بەرگریان لەکاتی هەر هێرشێکی کیمیایی بۆ  سەر ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار