سێرگی لافرۆڤ: ئێران هەنگاوی باشی ناوە بۆ چارسەركردنی كێشەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی
__2013_04_30_h13m16s18__RJ.jpg)
روسیا – KDP.info/ سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ئێران هەنگاوی ئەرێنی و باشی بۆ گەیشتن بە یەكلایی كردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا ناوە و پێویستە ئەو هەلەش لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بە باشی بفۆزرێتەوە. لافرۆڤ گوتیشی: ئامادەیی ئێران بۆ سازكردنی وتوێژ لە هەمبەر راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاستی پلە بەرز خۆی لە خۆیدا هەنگاوێكە بۆ چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بە شێوەیەكی ئاشتی و بۆیە وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا كرد، كە ئەو هەنگاوەی ئێران وەك هەلێكی باش بۆ چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بقۆزنەوە. ئەم لێدوانەی لافرۆڤ دوای ئەو لێدوانەی حەسەن رووحانی سەرۆكی تازەی هەڵبژێردراوی ئێران دێت كە لە دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران رووحانی رایگەیاند: كە هەوڵەكانی باشبوونی پەیوەندییەكانی ئێران لەگەڵ جیهانی دەرەوە دەخاتە گەڕ.




