٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار كۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

موسل – ئەنبار – ئاژانسەکان- KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند كە پرۆپاگەندەی راگەیاندن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار ئەمڕۆ كاتژمێر حەوتی بەیانی وەستا و تەئكیدیشی كردەوە هەر كوتلەیەكی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەكان ئەگەر پابەند نەبێت بە راگرتنی پروپاگەندەی هەڵبژاردن دووچاری رێكاری یاسایی دەبێتەوە . محەمەد هانی بەرێوەبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەكان لە موسڵ رایگەیاند كە كۆمسیۆن وادەی تەواوبوونی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی دیاركردووە كە ئەمڕۆ كاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێكرد و داوای لە كوتلە بەشداربووەكانیش كرد كە پابەندبن بەم یاساو رێنماییەكانی كۆمسیۆن . روونیشیكردەوە كە هەر كوتلەیەك سەرپێچی بكات ئەوا دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە، بەهەمان شێوە لە پارێزگای ئەنباریش پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد و بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە پرۆسەی دەندان لە هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەستپێبكات .

هەواڵی پەیوەندیدار