٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەتەر . وتوێژی ئاشتی نێوان ئەمەریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان

سەرچاوە: KDP.info

قەتەر- KDP.info/ عیزار ئەحمەد شودهری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ستایشی كردنەوەی نووسینگەیەكی تایبەتی بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان لە وڵاتی قەتەر و هەروەها سازكردنی وتوێژی ئاشتی راستەوخۆی نێوان ئەمەریكا و تاڵیبان كرد. شودهری رایگەیاند: كردنەوەی نووسینگەی تایبەتی تاڵیبانی ئەفغانستان لە قەتەر هەنگاوێكی باش دەبێت بۆ گەیشتن بە بەدیهێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان و ناوچەكە و هەروەها هیواشی خواست ئەو وتوێژە راستەوخۆییە كە لە ناو ئەم هەفتەیەدا لە قەتەر لە نێوان ئەمەریكا و تاڵیبان ئەنجام دەدرێت ئەنجامێكی باشی لێبكەوێتەوە. پێشتریش سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كە لە ناو ئەم هەفتەیەدا ئەمەریكا و تاڵیبان لە قەتەر وتوێژێكی راستەوخۆی ئاشتی بە ئامانجی بەدی هێنانی ئاشتی لە ئەفغانستان و ناوچەكە ساز دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار