٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسنی موبارەک : ئیخوانەکان ئازارم دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە –  KDP.info/  سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک رایگەیاند: دەستبەرداریم بۆ کورسی دەسەڵات بەویستی خۆم بووە و دەمتوانی بەردەوام بم لە فەرمانرەوایی نەمویست خوێنی میللەتەکەم برژێت، رۆژنامەی وەتەنی میسری لێدوانێکی دەنگی سەرۆکی پێشوی میسر بڵاوکردەوە تێدا موبارەک رایگەیاندووە: بەخوا ئەو کاتەی نەوەکەم گیانی سپارد من دەویست دەستبەرداری دەسەڵات بم، دەمویست بڕۆم بەڵام ئێستە جەماعەتی ئیخوانەکان دەیانەوێت لە بەندیخانە ئازارم بدەن بە پێچەوانەوە من لە ژیانی سەربازیم ئازارم زۆر بینەوە ئەوەی ئیخوانەکان بەرامبەرم دەکەن، بەرگەی دەگرم، خواش ئاگادارە، ئێستە بەختەوەرم کوڕی پاڵەوان لە سوپای میسر هەن، من ئەو چەکانم بۆ میسر دابین کرد، تا سوپا سەلامەت بێت میسر سەلامەت دەبێت، موبارک هەروەها دەڵێت عومەر سلیمان خۆی نەخۆش بوو پێم وانییە کوژرابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار