٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئایدن ئاڵتاچ: ئارمانجی ئاكەپە بە دەست خستنی شارەوانی دیاربەكرە

سەرچاوە: KDP.info

دیابەکر- KDP.info/  سەرۆكی ناوچەی دیاربەكری پارتی داد و گەشە پێدان ئایدین ئاڵتاچ  رایگەیاند كە یەكێك لە ئارمانجە سەرەكییەكانی پارتی داد و گەشە پێدان لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی ساڵی 2014دا بە دەست خستنی شارەوانی گەورەی دیاربەكرە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی سێشەممە سەرۆكی ناوچەی دیاربەكری پارتی داد و گەشەپێدان لە گوتەیەكدا باسی هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی ساڵی 2014ی كردووە و گوتوویەتی:  پارتی داد و گەشەپێدان لە شارەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ گرنگییەكی تایبەت بە هەڵبژاردنە هەرێمییەكان دەدات و دەیەوێت شارەوانی گەورەی دیاربەكر بە دەست بخات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆكی ئاكەپە و سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان داوە و گوتوویەتی:  هەر چۆنە دەبێت با بێت پێویستە لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی ساڵی 2014دا شارەوانی گەورەی دیاربەكر بە دەستەوە بهێنین.

ئاڵتاچ لە كۆتایی قسەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە هەر لە ئێستەوە دەستیان بۆ ئامادەكاری بۆ بە دەستهێنانی شارەوانی دیاربەكر كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار