٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دادی ئێران ئاگاداری بانگهێشتكردنی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ دادگا نییە

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/   وتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران غلام حوسێن موحسێنی ئەژەیی رۆژی سێشەممە سەبارەت بە مەسەلەی بانگهێشتكردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لە لایەن دادگایەوە رایگەیاند كە وەزارەتی داد و بەرپرسانی دادوەری ئێران ئاگاداری ئەم بانگهێشتكردنە نین.

لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی لە سەر زای گوتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران بڵاویكردەوە كە نە وەزیری داد و نە بەرپرسانی دیكەی دادوەری ئێران بە هیچ شێوەیەك لەم بانگهێشتكردنە ئاگادار نەكرانەوە و ئەم بانگهێشتكردنەیش یاسایی نییە، چونكە مادەی 140 دەستوری ئێران چۆنیەتی بانگهێشتكردنی بەرپرسانی باڵای ئێرانی بۆ دادگا شرۆڤە كردووە.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گوتوویەتی: ئەگەر بڕیار بێت دادگا سەرۆك كۆمار بانگهێشت بكات، ئەوا دەبێت لە رێگای پارلەمانەوە بانگهێشتی بكات و بێجگە لەم رێگایە هەر جۆرە رێگایەكی دیكە نایاساییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار