٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بەبەشداری سەرجەم حزبەکان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم لەپەرلەمان بەرێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ عەبدوڵڵا حاجی مەحمود سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دووەم کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لە گەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆش نەتوانرا بگەنە ھیچ رێکكەوتنێک.

عەبدوڵڵا حاجی محمود گوتیشی: لە بەرئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆش نەگەیشتنە ھیچ رێکكەوتنێک ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا نوسراو بنێرن بۆ سەرجەم حزب و لایەنەسیاسییەکان، بۆ ئەوەی نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ پەرلەمان و کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوانیان لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی سازبکەن، بۆئەوەی بگەنە توافق لە بارەی دەستور.

حاجی مەحمود رونیشیکرده‌وە، پێویست بوو ھەر لە سەرتاوە سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاری ئەم کۆبوونەوە بەرفراوانەی دابوایە بۆ ئەوەی بتوانن کۆدەنگییەک لە بارەی دەستور دروستبکەن.

ناوبراوئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەک حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان نوسراوی ره‌سمی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان پێگەیشتووە کە نوێنەرمان سبەی کاتژمێر چواری ئێوارە لە پەرلەمان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە ئامادە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار