٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالد ھادی چاوشلی بوو سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / فازل بەشارەتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی کوردستانی بەKDP.info  راگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان شەش کاندیدی خستە دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ، بە75دەنگ خالد ھادی چاوشلی وەک سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی پەسەندکرا.

فازل بەشارەتی گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا101 ئەندام بەشداربوون و ئەو کاندیدەی کە بۆ بەسەرۆکی دیوانی چاودێری دیاریکرا  کاندیدی لیستی کوردستانییە و خەڵکی شاری ھەولێرە و تارق خورشیدیش کاندیدی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بوو.

 

کاندیدەکانیش ئەمانەن:

خالد ھادی چاوشلی: 75دەنگ

تارق خورشید12دەنگ

حەمید حەسەن مەحمەد :7دەنگ

د.خالد عەبدوالکەریم:2دەنگ

د.مەحمەد سلێمان ھیچ دەنگی بەدەست نەھێنا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار