مستەفا چاوڕەش: بڕیارمان بۆ هاتووە كەس بە هەوەسی خۆی لێدوان نەدات

هەولێر- KDP.info / ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئەوە دەخاتەڕوو كە لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان بڕیاردراوە بە كۆتایی هێنان بە فرە لێدوانی ئەوەش دەخاتەڕوو زۆر لێدوانەكان رەوشەكەی ئاڵۆزكردووە.
بەپێی هەواڵێك كە لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەند و سەركردایەتی سڕكردووە، ئەوەش دوای پابەند نەبوونیان بە بڕیاری مەكتەبی سیاسییەوە لەبارەی فرە لێدوانییەوە لە دەزگاكانی راگەیاندن، لەمبارەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ KDP.infoگوتی: ئێمە بڕیارمان بۆهاتووە كە هیچ ئەندامێك لە خۆیەوە لە راگەیاندن قسە نەكات، بە پێچەوانەی ئەوەشەوە دەبێت لێكۆڵینەوەی لە گەڵ بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە ئازاد جوندیانی گوتەبێژی یەكێتییە و تەنیا ئەو بەناوی حزبەوە دەتوانێت لێدوان بدات.




