سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ئیدانه و مه‌حكووم ده‌كات

لەراگەیندراوێكدا سەبارەت بە شەرو پێكدادانەكانی بەربەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 19/6/2012 ده‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەتوندی ئیدانە و مەحكومی ئەو شه‌ڕ و كوشتنه دەكات و رایدەگەێنێت كه توندوتیژی و كرداری چه‌كدارانه زه‌ره‌ر به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە:
به‌داخ و نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانهمان بیست كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 19/6/2012 له ده‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ روویدا و له ئه‌نجامدا وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه؛ كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیای لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئێمه زۆر به توندی درێژه‌پێدانی ئه‌م شه‌ڕ و كوشتنه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕ و له مێژینه‌ی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه توندوتیژی و كرداری چه‌كدارانه زه‌ره‌ر به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له كۆتاییشدا پرسه و دڵنه‌وایی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارن ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
19/6/2012




