وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌رمان به‌بێ ڕێگه‌پێدان و پشكنین بێته هه‌رێمی كوردستان

ئەمرۆ سێ شەممە 19/6/2012 لەروونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بە kdp گەیشتووە، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بەو هەوالانەی كە لەهەندێك دەزگاكانی راگەیاندن لەبارەی هێنانی دەرمان بۆ ناوەوەی هەرێمی كوردستان بلاودەكرێتەوە رایگه‌یاند: "هێنانی ده‌رمان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌بێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه ده‌رچووه به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 4671 له به‌رواری 13 /6/2012 دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رپرسی بازگه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هاوكاربوونیان له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 60% ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستی یه‌كانمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت دوای پشكنین و ده‌رچوونی له كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له عێراق هه‌روها ژماره‌یه‌كی زۆریش له كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنمایی یه تازانه ده‌رمان ده‌هێنن بۆناو هه‌رێم" .
هاوكات گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت گوایه له 90% ده‌رمان به‌بێ ڕێگه‌پێدان و پشكنین دێته هه‌رێمی كوردستان و لەوبارەیەوە ئەوەی ئاشكراكردووە كە "ئه‌و زانیاریانه وورد نین" .




