په‌رله‌مان: لێدوانى په‌رله‌مانتار كوێستان محه‌مه‌د هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى وعورفی په‌رله‌مانى نییه

هەولێر- KDP.info/ لێدوانه‌كه‌ى په‌رله‌مانتار كوێستان محه‌مه‌د له‌باره‌ى سه‌ردانى فازل میرانى بۆ په‌رله‌مان كه له‌ماڵپه‌ری (سبه‌ی) بڵاوكراوه‌ته‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایى وعورفی په‌رله‌مانى نییه.
په‌رله‌مانى كوردستان ماڵى هه‌موو هاوڵاتى وحزب ولایه‌نه سیاسی ورێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى یه. سه‌ردانی حزب ولایه‌نه‌كان بۆ په‌رله‌مان به‌هێزكردنى رۆلأ و پێگه‌ى په‌رله‌مانه نه‌ك لاوازكردنى، سه‌ردانى به‌ڕێز میرانیش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و راوێژ وگفتوگۆكردنه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب ولایه‌نه‌كان ده‌ستى پێكردووه, له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، رۆژى پێشتریش سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى وحزبى شیوعى كردووه وحزبى زه‌حمه‌تكێشانیش سه‌ردانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان كردووه.
جارێكى تریش دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ یاسا‌و عورفێك نیه رێگرى له‌هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى یا نوێنه‌رى حزبێك یا هاوڵاتیه‌ك بكات سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆیه ئه‌م جۆره لێدوانانه له‌برى هێمنكردنه‌وه‌و كاركردن به‌ئاراسته‌ى مامه‌ڵه‌كردنى واقیعانه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بێئومێدكردنى جه‌ماوه‌ره له‌هه‌وڵه‌كان وئه‌مه‌ش خزمه‌ت به دۆخه‌كه ناكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
17/6/2013




