٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

56%ی دەنگدەران بەشداری لە هەڵبژاردنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنباردا كردووە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند كە رێژەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار گەیشتە پەنجاو شەش لە سەدای دەنگدەران . لەمبارەوە میقداد شەریفی سەرۆكی فەرمانگەی كۆمسیۆنی هەلبژاردنەكان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە رێژەی بەشداربووان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر دوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار گەیشتە پەنجاو شەش لە سەدای دەنگدەران . شایانی باسە ژمارەی ئەوانەی كە دەنگدانی تایبەتی لە پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار دەیانگرێتەوە زیاتر لە پەنجاو هەشت هەزار دەنگدەرە كە كارمەندانی سوپاو پۆلیسن .

هەواڵی پەیوەندیدار