٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیسماعیل بەشێكچی: سەربەخۆیی كوردستان تاقە رێگا چارەیە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info/ كۆمەڵناسی ناوداری تورك ئیسماعیل بەشێكچی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی ئاشتی و یەكیەتی باكووری كوردستان كردبوو و لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەربەخۆیی كورد و كوردستان تاقە رێگای چارەسەری پرسی كوردە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاوی كردووەتەوە كە ئیسماعیل بەشێكچی رایگەیاندووە كە ئەم كۆنفرانسە یەكەمین كۆنفرانسی مێژوویی كوردییە و بۆ كورد زۆر گرنگە و دەبێت هەر كەس پایبەندی ئیرادەی ئەم كۆنفرانسە بێت.

بەشێكچی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی خۆیدا باسی چارەسەر كردنی پرسی كوردی كردووە گوتوویەتی: تاقە رێگای چارەسەر كردنی پرسی كورد سەربەخۆیی كورد و كوردستانە و تا ئەو كاتەی كە كوردستان سەربەخۆ نەبێت پرسی كورد چارەسەر ناكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار