٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەعید خۆشناو: پێشێلكردنى دەستوور و قۆرخكردنى پۆستەكان یەكەمین بابەتی لێپرسینەوە دەبێ لە مالیكی

سەرچاوە: AK News

د.سەعید رەسوول خۆشناو ئەندامی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: لە دانیشتنی لێپرسینەوە لە مالیكی كە بڕیارە لەسەر داواى هەرسێ لایەنی "هاوپەیمانیی كوردستان، رەوتى سەدر و لیستی عێراقییە" بانگهێشتنى پەرلەمان بكرێ بابەتی پێشێلكردنى دەستوور و گرتنەبەری هەنگاو و بڕیارەكان لەسەر ئاستی دامەزراندنی سەركردە تەناهی و سەربازییەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دەسپێكی بابەتەكانى لێپرسینەوە دەبن.

خۆشناو گوتى، فایلی تەناهی لە پێشەنگی ئەو پرسانە دەبێ كە مالیكی لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەكرێ چونكە ئەو لە ماوەى دەسەڵاتى خۆیدا لە خولی دووەمی سەرۆكایەتیی حكوومەت بەتەنیا و تاكڕەوانە فایلی تەناهی لە دەست گرتووە بەبێ ئەوەى بۆ پەرلەمان بگەڕێتەوە، كەچی دۆخى تەناهی وڵات بەرەو خراپتر دەچێ و رۆژانە دەیان هاووڵاتی دەبنە قوربانی كردەی توندوتیژی.

گوتیشى: مالیكی لە ماوەى 2 ساڵدا بەتەنیا پۆستەكانى وەزارەتى ناوەخۆ و بەرگری و ئاسایشی نیتشمانى و هەواڵگری لەدەست گرتووە و لە هیچ سیستمێكی دیموكراسی لە دنیادا نییە یەك كەس ئەو هەموو پۆستە بەڕێوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار