شاری عەفرین رووبەرووی گرفتی مرۆیی بۆتەوە

سوریا–KDP.info/ بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارنی پەیەدەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان و چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا ،شاری عەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری رووبەرووی برسیەتی و گرفتی مرۆیی بوونەوتەوە، سکای نیوز بڵاویکردەوە: رەوشی هاوڵاتیانی شاری عەفرین و دەوروبەری بە هۆی کەمی خۆراکەوە لە رەوشێکی ناهەموار دان و پێویستیان بە هاریکاری کۆمەلگەی نێودەوڵەتییە، هۆکاری توشبوونی ئەو برسیییەتیەیکە ناوجەکە تووشی بوو. دەگەرێتەوە بۆ ئابلوقەی چەکدارانی سوپای ئازادی سوریا بۆ ناوچەکە و شەڕ و پێکدادانی ئەوان لە گەڵ چەکدارنی پەیەدەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان ، شاری عەفرین پتر لە نێو ملیۆن کەس تێدا دەژیت و نزیکەی 200 هەزار کەسی دیکەی شارەکانی تری سوریا روویان لەو شارە کردووە، بە هۆیەوەش خوراک و خورادەمەنی رووی لە کەمی کردووە و نرخی کاڵاکانیش رادەبەدەر بەرزبۆتەوە.




