٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشێک لە بەندکراوانی گوانتانامۆ مانیان لە خواردن گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

گوانتانامۆ–   KDP.info/ بەرپرسانی بەندیخانەی پنتاگۆنی ئەمەریکا دووپاتیان کردەوە کە ژمارەی بەندکراویان لایە، بەڵام لە نێویاندا  ژمارەیەکیان هیچ تۆمەتێکیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە، بەڵام دادگا پێ وابووە ئەوان کەسانی  مەترسیدارن بۆ سەر کۆمەڵگەی جیهان ، بۆیە دەست بەسەر کراون. ئاژانسی فرانس پرێس  لە زاری گوتەبێژی بەندیخانەی گوانتانامۆ تود بریسلی گواستەوە : کۆی گووتی بەندکراوەکان ژمارەیان 166 کەسە  ژمارەیەک لە بەندکراوەکان بەهۆی بێهێزی بەڵگەکانی سەریان هیچ شتێکیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە، بەشێک لە بەندکراوەکان بۆ چەند جاریک مانیان لە خواردن گرتووە ، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەندیخانەکە بە زۆر خواردنیان پێداون، ئەو لیستەی کە فرانس پریس بڵاویکردۆتەوە ناوی بەندکراوە بێتاوانانەی تێدا دەرخستووە ، بریتی بوون لە 26 بەندکراوی  ئەفغانی 3 سعودی و 2 کوێتی و 2 لیبی و کینییەک و مەغربییەک و سۆماڵییەک .

هەواڵی پەیوەندیدار