یەکێتی: مام جەلال سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا

سلێمانی - تایبەت بە KDP.info/ بەپێی سەرچاوەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ 17/6/2013 كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا باسی چۆنیەتی هەڵبژاردنەکان و خۆئامادەکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە.
سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت : بەپێی پێوەرەكانی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی، بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم، لەسنووری هەر مەڵبەندێكی یەكێتیدا، هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتیی دەچنە ناو بازنەی راپرسی جەماوەر. هەموو كاندیدەكانیش بە هەڵبژاردن و راپرسی ئازاد لە سەر زەمینەی هەلی یەكسان بۆ پاڵێوراوان، لە سنوری بازنە دیاریكراوەكاندا، بۆ لیستەكەی یەكێتی دەپاڵێورێن.
سەرچاوەکە دەڵێت مەكتەبی سیاسی بڕیاریدا كە سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆك مام جەلال دەبێت
جێی باسە بڕیارە لە ٢١ مانگی ئەیلول هەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و پارێزگاکان بەرێوەبچن، ئەمجارە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە لیستی جودا دادەبەزن و هەروەها ئەو رێککەوتنە ستراتیژییەش دەپارێزن کە چەندین ساڵە لە نێوان هەردوو لادا هەیە. هەورەها سێ لایەنی ئیسلامیش کە بیناز بوون لیستی هاوبەش دروست بکەن، نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک بۆیە بڕیاریان داوە ئەوانیش بە جیا لە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان بن




