٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەک: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مالیکی کۆ نابێتەوە

سەرچاوە: KDP.info
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوری مالكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق_ئەرشیف

لە درێژەی هەولەكانی پرۆسەی ستاندەوەی متمانە لە مالیکی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو دانوستانەکانی بەرەی نەیارانی مالیکی رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە کۆبوونەوەی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەن لەگەل مالكی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەراستیەوە دوورە.

بە گوێرەی بەدواداچوونێک کە لە ژمارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 19/6/2012 ی رۆژنامەی "باس"ـدا بڵاو کراوەتەوە، ئەو سەرچاوە ئاگادارە لەگەل ئەوەی باس لە ستاندنەوەی متمانە لە مالیکی دەكات، ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر چوار لایەنە سەرەکییەکەی نەیارانی مالیکی کە لە نەجەف  و هەولێر کۆبوونەیان کردووە، لیژنەیەکیان پێک هێناوە بۆ ئەوەی لە کاتی لێپرسینەوەی مالیکی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کار لەسەر دوو لایەن بکەن و متمانە لە مالیکی وەربگرنەوە. ئەو دوو لایەنەیش پپێشلکارییە دەستوورییەکان و دۆسێی گەندەڵییە داراییەکانی مالیکییە.

هەمان سەرچاوە لە درێژەی لێدوانەكانیدا دەڵێت، "لە کاتێکدا مالکی دژی ئەو تەوەرانە ڕاوەستا، لە قۆناغی داهاتوودا سەرجەم لایەنە نەیارەکان وەزیرەکانی خۆیان لە کابینەی حكومەتەكەی دەکێشنەوە."

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چاوەڕوان دەکرێ لە کاتی لێپرسینەوەی مالیکی لە پەرلەماندا، هەموو پەرلەمانتارە کوردەكان بە بزووتنەوەی گۆرانیشەوە دەنگ لەسەر ستاندەوەی متمانە لە مالیکی بدەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار