٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێر پڕۆژەیەک ده‌ڕمێت و سێ کرێکار بە سوکی برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە شاری ھەولێر پڕۆژە بینای سەنتەری راھێنانی گەشتیاری لە کاتی دروستکردنی نھۆمی یەکەمی دەروخێت ، لەئەنجامدا سێ کرێکار بەسوکی برینداربوون.

نادر رۆستایی گوتیشی: ئەو ھەواڵانەی بڵاو بۆتەوە کە ژمارەیەکی زۆری کرێکار برینداربوونە دوورە لە راستی و تەنھا سێ کرێکار بەسوکی برینداربوونە و ئێسته‌ تەندروستیان زۆر باشە.

رۆستایی رونیشیکرده‌وە، دەستەی گەشتوگوزار لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە، بۆ ئەوەی لایەنی کەمتەرخەم دیاری بکرێت.

پڕۆژەی سەنتەری راھێنانی گەشتیاری سەر بە دەستەی گشتی گەشت و گوزارە و ئەمساڵ دەست بە دروستکردنی کراوە و بڕیارە ھەر ئەمساڵیش تەواو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار