٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمان سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەڵدەبژێرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی لیستی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لە بارەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بدات.

ئامینە زکری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە سەر لیستی کوردستانی بە kdp.infoرایگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەنگ لە بارەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بدات، بەڵام بەھۆی نەبوونی کات دواخرا بۆ سبەی.

ئامینە زکری گوتیشی:12 کەس سیڤیان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە و لەو ژمارەیەش چەند کەسێک دیاری دەکرێت ود ەخرێنە بەردەم پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی یەکێک لەوان ببێتە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی.

هەواڵی پەیوەندیدار