خه‌رجی سه‌فه‌ری عومره گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتیانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كاته‌وه كه‌وا نرخی گه‌شتی عومره بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی كۆتایی مانگی شه‌عبان و بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت :
له 20ی مانگی شه‌عبان تا 30 مانگی شه‌عبان نرخه‌كه‌ی 1000 دۆلار ده‌بێت.
له 1ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز تا 15ی هه‌مان مانگ نرخه‌كه‌ی 1250 دۆلار ده‌بێت.
له 16ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز تا 30ی هه‌مان مانگ نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك 1550 دۆلار ده‌بێت.
له‌و ماوه‌یه‌شدا نابێ هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به بیانووی خواردن له عومره‌كاران وه‌ربگیرێت.
بۆیه داوا له كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار بۆ حه‌ج و عومره ده‌كه‌ین كه به ته‌واوی به‌م نرخانه پابه‌ند بن




