کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان فراکسیۆنەکان لەبارەی دەستور ئەنجامنەدرا

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆک فراکسیۆنەکان لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بڕیاردرا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە نەکراو دواخراوە بۆ سبەی.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: بە رای من ھۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆئەوە دەگەرێتەوە کە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان فراکسیۆنەکان ھیچ ئەنجامێکی نەبوو بۆئ ەوەی بتوانن بگەنە ھیچ رێكکەوتنێک، چونکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەکەی بۆ پەرلەمان ناردووە و داوای کردووە لە پەرلەمان سازان لە بارەی دەستور بکرێت.
وەرتی راشیگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمان فراکسیۆنەکانی ئاگاداکردهوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوە ناکرێت بەھۆی سەرقاڵی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بۆیە رەنگە سبەی یاخود دوو سبەی کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ھەرێم لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پهرلەمان کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پهرلەمان لە گەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمیکوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تەواوی لایەنەکان لەسەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێک.




