د.گیان: باشتره هاوپه‌یمانیی کوردستانیی بانگهێشتى وه‌زیره‌كانى حكومه‌تى عێراق بكات

د. گیان كامیل به‌سیر ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ KDP ئاماژه‌ی كرد كه له‌م كاته‌ى ئێستادا زۆر پێویسته ئه‌ندامانى كورد له لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیره كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی حكومه‌تى عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان په‌یوه‌ندیی به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، وه‌ك مه‌سه‌له‌ى ئه‌منى و كاره‌با و پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه، كه بۆته گرفتى سه‌ره‌كیى هاووڵاتیان. زیاتر گوتى: "ئێستا هاووڵاتیانى عێراق چاویان له پێشنیار و سه‌رنجێكى له‌و شێوه‌یه بۆیه ده‌رفه‌ته بۆ كورد تا عێراق له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بكات ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ده‌بێت كێشه‌ى پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نه‌بێته هۆى له‌بیر چوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی كورد له هه‌ولێر و به‌غدا، گوتیشی :" ئێستا له جاران زیاتر كورد ده‌بێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرێت كاربكرێت بۆ باشتر كردنى كارى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حكومه‌تی عێراق كه شكستیان هێناوه".




