ئیسرائیل و ئەمەریکا پلانی لێدانی سوریا یان هەیە

تەلئەبیب – KDP.info / دەزگاکانی سەربازی هەواڵگری ئەمەریکا و ئیسرائیل پلانیان هەیە بۆ ئەوەی حەشارگەی چەکی قەدەغەکراوی سوریا لە نێو خاکی ئەو وڵاتە لەناو ببن ، رۆژنامەیەکی ئێسرائیل ، نزیک لە سەرۆکی وەزیرانی ئەو وڵاتە بنیامین نەیانیاهۆ، لە زاری بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری سەربازی ئێسرائیلی گواستەوە ، کە هەریەکە لە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە رێگای دەزگاکانی هەواڵگری سەربازییانەوە، پلانیان داڕشتووە تاکو ئەو حەشارگانەی سوریا لە ناوببن کە تێدا چەکی قەدەغەکراوی عەمبارکراوەی تێدایە و ئەو چەکانەش مەترسی گەورەی بەسەر ئیسرائیل و ناوچەکە هەیە، بەگووتەی بەرپرسەکەی ئیسرائیل، ئەو پلانە سەربازییە لە کاتی رووخانی دەست بەجێ رژیمی بەشار ئەسەد لەسوریا جێبەجێدەکرێت.




