٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە رەتیدەکاتەوە ئەو قوتابیەی نمرەکەی 43بێت بۆی بکرێت بە 50

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە، ئەو قوتابیەی نمرەکەی  43بێت بۆی بکرێت بە50و دەشڵێت: ئەم ھەواڵە دوورە لەراستییەوە.

ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەم دەنگویانە دوورن لە راستی و ھەموو لایەک ئاگادرا دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری نمرەکان ناکرێت، ھەر قوتابییەک بە پێی وەڵامەکانی نمرەکانی پێدەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە دەنگۆی زیادبوونی نمرەی قوتابیانی پۆلی 12ئامادەیی لە راگەیاندنەکان و لە ناو قوتابیان بڵاوبۆتەوە، کە گوایە ھەر قوتابییەک بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کردبێت و لە ھەر وانەیەکدا نمرەکەی 43بێت، ئەوە راستەوخۆ نمرەکە دەبێتە 50.  وەک ھاوکاریەک بۆ قوتابیان، بەڵام بەرپرسانی وەزارەت ئەم دەنگۆیە بەناراست وەسف دەکەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار