٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو ناوچانەی لە پارێزگای موسڵ لەژێردەستەڵاتی پێشمەرگەیە، ھاتوچۆ ئاساییە

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەKDP.INFO/ قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ بە KDP.INFOرایگەیاند: ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنییەکان لە شاری موسڵ بەڕێوەچوو، کە زیاتر 20ھەزار کەس مافی دەنگدانی ھەیە لەو پارێزگایە.

قاسم ساڵح گوتیشی: لە بەیانییەوە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە ناو سەنتەری شاری موسڵ دراوە و تا دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە چەند ناوچەیەک لەوانەش گەیارە و دورە.

ساڵح رونیشیکردەوە، لەو سنوارانەی لە ژێر دەستی ھێزی پێشمەرگە دایە، ھاتوچۆ ئاساییە و خەڵک وەک رۆژانی پێشوو کارەکانیان بەڕێوەدەبەن و بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ ئەو ناوچانە ناگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار