وەزیری ناوخۆی تورکیا : خۆپیشاندان گشتی نایاساییە

ئەنقەرە – KDP.info / وەزیری ناوخۆی تورکیا بانگەوازی دوو سەندیکای گەورەی کرێکارانی تورکیای بە سازکردنی خۆپیشاندان لە شارەکانی تورکیا بەنایاسایی وەسف کرد و راشیگەیاند هێزەکانی ناوخۆ بەتوندی رووبەروویان دەبنەوە، مەعمەر گولەر وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ئاشکرای کرد: کە حکوومەت ئەردۆغان بەتووندی رووبەرووی ئەو خۆپێشاندانە دەبێتەوە کە هەردوو سەندیکای کرێکاران لە تورکیا بانگەوازی بۆ دەکەن، گولەر گووتیشی: هەندێک کەس و لایەن هانی خەڵک دەدەن بێنە سەر شەقامەکان و مان بگرن و خۆپیشاندان بکەن و رەوشی سەقامگیری تورکیا تێک بدەن، بەڵام لێرەوە هۆشداری دەدینە ئەو خەڵکە، کە کردارەکەیان نایاساییە و بۆیەش هێزەکانی ناوخۆ رێگریان لیدەکات و ناهێلێت کرداری لەم شێوەیە لە تورکیا رووبدات، هاوکات بەرپرسێکی سەندیکای کرێکارانی تورکیا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند : پۆلیسی تورکیا 441 کەسی لە چوارچێوەی پیکدادانەکانی دوێنێ ئەستەمبۆل لە پارکی جیزی دەستگیرکردووە.




