٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتوو: مالیكی بۆ دەوڵەتی تەوافووقی ده‌ست نادات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەو باوەڕەدایە كە نووری مالیكی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتێكی تەوافووقی دەست نادات.

محەممەد ڕەئووف محەممەد سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ سایتی “كوردیو” باس لە ناوەڕۆكی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەكات و دەڵێت كە ئەو دەستوورە نەخشەڕێگەی دامەزراندنی عێراقێكی فیدڕاڵی، دیموكراتی، فرەیی و پەرلەمانی دەستنیشان دەكات.

بە بۆچوونی محەممەد ڕەئووف محەممەد، عێراق پێویستی بە سەرۆكوەزیرانێك هەیە كە عەقڵ ‌و ڕەفتاری بەرجەستەی ئەو چوار دەستەواژەیە بكات كە ئەوانیش فیدراڵییەت، فرەیی، دیمەكراتییەت و پەرلەمانین.

سەبارەت بە سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق كە نووری مالیكییە، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان گوتوویەتی: “وا دەزانم كەسایەتییەكی وەك بەڕێز مالیكی بۆ ئەم جۆرە دەوڵەت ‌و حكوومەتە دەست نادات، بەڵكوو ئەو وەك پیاوێكی لێهاتووی دەوڵەت بۆ دەوڵەت ‌و حكوومەتێك باشە كە تەوافوقی نەبێت، بەڵكوو یەك پارچە و یەك نەتەوە و یەك ئایین ‌و یەك مەزهەب ‌و لە هەمان كاتدا سەرۆكایەتییش بێت.”
 

هەواڵی پەیوەندیدار