دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ هاووڵاتیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه

هەولێر - KDP.info/ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ده‌ستكراوه به پێدانی زه‌وی به‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان هه‌بووه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵشاد شه‌هاب، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: كۆنفرانسی ئه‌مڕۆمان له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی زیاتر بووه سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان و ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان هه‌بوه به‌تایبه‌ت كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و رۆژنامه‌نووسان و هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانی پێدانی زه‌ویان هه‌بوه.
دڵشاد شه‌هاب وتی: "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێشتر فه‌رمانی پێدانی زه‌وی هه‌بێت له‌ڕوی یاساییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له دابینكردنی زه‌وی نییه بۆی، به‌ڵام كێشه‌كان له گۆڕینی زه‌وی كشتوكاڵی ده‌وروبه‌ری شاره‌كانه بۆ گۆڕینی زه‌وی نیشته‌جێبوون




