کۆشکی سپی : سەرکەوتنی روحانی بۆ باشبوونی پەیوەندیەکانمان ئاماژەیەکی باشە

واشنتن – KDP.info / گەورە فەرمانبەری کۆشکی سپی لە ئەمەریکا پێوایە سەرکەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ئاماژەیەکی پۆزەتیفە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران ، دنیس ماکدانۆ گەورە فەرمانبەری لە کۆشکی سپی ئەمەریکا لە دیداریکی لە گەڵ تەلەفزیۆنی سی بی ئێس رایگەیاند: ئەگەر روحانی جددی بێت لە جێبەجێکردنی پەیمانەکانی ، کە تێدا باسی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی تاران لە گەڵ وڵاتانی جیهان بەگشتی کردبوو، با ئێستا ئەوە ئەنجام بدات و ئێمە چاوەرێن، هاوکات دنیس ماکدانۆ رایگەیاند: پێشترش واشنتۆن ئامادەیی دەربرییوە کە لەکاتی دەرچوونی روحانی دتوانن لەسەر دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دانووستان لەگەڵ تاران بکەن.




