٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کامیرۆن: لەسەر دۆسییەی سوریا، رووسیا و بەریتانیا خاڵی هاوبەشیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن   –  KDP.info /  رووسیا و بەریتانیا ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ دەربازبوونیان لەو ناکۆکییانەی کە لەسەر دۆسییەی سوریا رووبەرووی بوونەتەوە،  لە چوارچێوەی دیدارەکەیان کە دوینێ لەندەن بەرێوەچوو، فلادیمیر پۆتن سەرۆکی رووسیا و دیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەڕەرای ناکۆکییەکانیان لەسەر ئەو دۆسییە، داوایان لە سوپای ئازاد و رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا  کرد بە ئامانجی کۆتایی هینان بە جەنگ بەشداری لە کۆبوونەوەی جنێف بکەن کە وابریارە لە مانگی داهاتوو لە ئێرلەندا سازبکرێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کامیرۆن رایگەیاند: ناکۆکییەکانمان لە گەڵ مۆسکۆ لە بارەی دۆسییەی سوریا زۆرە، بەڵام هەوڵمانداوە لەسەر خاڵە هاوباشەکانمان کار بکەین، ئەویش بریتییە لە پاراستنی یەکپارچەیی سوریا، هەنگاو نان بەرەو قۆناغی گوازرەوە ، شەرکردن لە دژی توندرەوەکان. هیواشی خواست پەیرەوکردنی خاڵە هاوبەشەکان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی نێوان باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا و فلادیمیر پۆتن سەرۆکی رووسیا زیاتر بەرجەستەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار