٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موسڵ.. لە گەڵ بەرێووچونی دەنگدانی تایبەت 3تەقینەوە روویدا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ   –    KDP.info /  هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای موسل 3تەقینەوە لەنزیک بنکەیەکی دەنگدان روویدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسڵ بە سکای نیوزی راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستە 3تەقینەوە لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان لە شاری موسڵ روویداوە و وەک دەرکەوتووە ئامانج تەقینەوەکان بنکەی دەنگدان  بووە، پێشتر  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی موسڵ بە ئامانجی باش بەرێوەچوونی  پرۆسەکە قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاندبوو ، قەدەغەكردنی هاتوچۆکەش لە کاتژمێر  7 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تا  یەكی پاشنیوەڕۆ دەبێت، هەروەها هاتوچۆكردن لە یەكی پاشنیوەڕۆی ئەمرۆوە تا کاتژمیر 5 ی سەرلەبەیانی سبەینێ سێ شەممە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەدەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار