٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گاردیان: بەریتانیا سیخوری لە سەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی فلادیمێر پۆتن کردووە

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ   –    KDP.info  / حکوومەتی بەریتانیا سیخوری کردووە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەکانی گرووپی 20کە لە ساڵی 2009لە لەندەن بەرێوەچوو، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا ئاشکرای کرد دوای بەدواداچونی بەڵگەنامەکانی نهێنی  فەرمانبەری پیشووی هەواڵگری ئەمەریکا ئێدوارد سنۆدین دەرکەوتووە ، کە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا جی سی ئێتش کیو لە رێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هەواڵگرییەوە، چاودێری لەسەر پەیوەندییەکانی ئامادەبووانی کۆنگرەکە کردووە، هاوکات ئەوەش ئاشکرا بووە کە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بۆی ساغبۆتەوە کە هەواڵگری بەریتانیا کاری لە پێناو  سیخورکردن لەسەر پەیوەندییەکانی تەلەفۆنی فلادیمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا لەو کۆبوونەوەیە کردووە ، لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکانی پۆتن لەرێگای مانگە دەستکردەکانەوە بووە. ئەو راپۆرتەی گاردیان ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە زۆربەی شاندەکانی بەشدار بووی کۆبوونەوەکان لە لەندەن رووبەرووری کاری سیخوری دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بوونەتەوە بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی تورکیا باشوری ئەفریکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار