٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەنجانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان داوای یەكێتی گەلی كورد دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

عەفرین- KDP.info/ بە مەبەستی پێشگرتن لە روودانی ئاڵۆزی و ناكۆكی لە نێوان هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستاندا گەنجان دەستیان بە كەمپینێك كردووە و داوای یەكێتی گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان دەكەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەری جڤات بڵاوی كردەوە كە گەنجانی رۆژئاوای كوردستان لە شارەكانی قامیشلو، عەفرین و كووبانێ دەستیان بە كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی ئیمزا بۆ یەكێتی گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان كردووە.

گەنجانی رۆژئاوای كوردستان دەیانەوێت لە چوارچێوەی ئەم كەمپینەدا جێبەجێ كردنی پەیماننامەی هەولێر و یەكێتی گەل كورد و هێزە كوردییەكان بكەنە ئارمانجێكی سەرەكی هەر هەمووی پارت و لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان.

هاوكات لە گەڵ كەمپینی كۆكردنەوەی ئیمزاكان، گەنجانی رۆژئاوای كوردستان بۆ یەكێتی گەلی كورد لە شاری قامیشلو دەستیان بە مانگرتن كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار