٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەرتۆغرۆڵ گۆنای: ئەوەی رەحم بە خەڵكی خۆی نەكات خوا رەحمی پێ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەزمیر- KDP.info/  وەزیری پێشووی كلتوری حكوومەتی توركیا و پەرلەمانتاری شاری ئەزمیری سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان ئەرتۆغرۆڵ گۆنای سەبارەت بە رووداوەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ رەخنەی توندی ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاویكردۆتەوە كە وەزیری پێشووی كلتوری حكوومەتی توركیا و پەرلەمانتاری شاری ئەزمیری ئاكەپە ئەرتۆغرۆڵ گۆنای لە سەر پێگەی خۆی لە تویتەر سەبارەت بە هێرشەكانی پۆلیس بۆ سەر خۆپێشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ رەخنەی توندی ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیا كردووە و گوتوویەتی: پێویستە حكوومەت كۆتایی بەو توندوتێژییە بهێنێت كە لە لایەن پۆلیسەوە لە دژی خۆپێشاندەرەكان بەكار دەهێنرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی ئاكەپە ئاماژەی بەوە كردووە كە پۆلیس لە سەر فەرمانی سەرۆك وەزیر هێرشی كردووەتە سەر خۆپیشاندەرەكان و ئەمەیش دەگەینێت كە سەرۆك وەزیر بە خەڵكی خۆی رەحم ناكات و ئەو كەسەیش كە بە خەڵكی خۆی رەحم نەكات خوا رەحمی پێ ناكات.

ناوبراو داوای لە سەرۆك وەزیری كردووە كە كۆتایی بە توندوتیژییەكانی پۆلیس بهێنێت و گوتوویەتی: بۆ خاتری خوا بەسە كۆتایی بەم توندوتیژییانە بهێنە با خۆپێشاندەرەكان ئێمە پروتستۆ بكەن، خۆ بە پروتستۆكردن شتێك لە ئاكەپە كەم نابێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار