گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا دەبێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و راكێشانی وەبەرهێنەرانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان دروستكردنی پرۆژەی گەشتیاری لەسەرەتای مانگی ئایندە كۆنفرانسێك تایبەت بە گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا سازدەكرێت.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ( KDP.INFO ) گوتی: بەمەبەستی ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و خاوەنكارانی بەریتانیا لەژێر سەرپەرشتی و هەماهەنگی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە لەسەرەتای ئەم مانگە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت .
مەبەستێكی تری سازكردنی ئەو كۆنفرانسە سوودوەرگتنە لە پێشكەوتووی گەشتوگوزاری بەریتانیا ئەمەش بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی رەوشی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان هەروەها ئەو كۆنفرانسە ببێتە هاندەرێك بۆئەوەی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بێنە هەرێمی كوردستان لەبواری پەرەپێدانی لایەنی گەشتوگوزاری و بنیاتنانی پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.




