سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info/ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ونوێنه‌رى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كانى ناو په‌رله‌مان كۆبۆوه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردن ودانانى میكانیزمى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو 13/6/2013 ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردبوو هاوپێچ له‌گه‌ڵیدا تێبینى حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى له‌باره‌ى پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى له‌خۆگرتووه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى د.حه‌سه‌ن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا د. ئه‌رسه‌لان بایز له‌باره‌ی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه دواو هه‌روه‌ك داوای كرد هه‌مووان به‌ئاراسته‌ی دروستكردنی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی له‌باره‌ی پرسی ده‌ستوور كاربكه‌ن.
پاشان نوێنه‌رى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان دیدوتێڕوانینى خۆیان له‌باره‌ى ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو هه‌موولا ناردنى نامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمیان به ئیجابى وه‌سفكردو ته‌ئكیدیان كرده‌وه پێویسته مامه‌له‌یه‌كی ئیجابیانه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكى نامه‌كه بكرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند شێواز‌و میكانیزمێك بیرورای له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا و بۆ ده‌وله‌مه‌ندكردنی بیروبۆچوونه‌كانیش بڕیاردرا سبه‌ى دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان وسه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان درێژه‌ى هه‌بێت.




