رۆژی سێ شەمە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەکاتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئازاد ئەبو بەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند: بڕیارە رۆژی سێ شەمە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکاتەوە و چەندین پڕۆژە یاسای گرنگیش ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: زۆر پڕۆژە یاسای گرنگ لە بەر دەست دایە، لەوانەش پڕۆژە یاسای نەوت و غاز و دادگای ئیتیحادی و ئەنجوومەنی فیدرالی و ئەحزابە سیاسییەکان .
ئەبوبەکر رونیشیکردهوە، بڕیارە سبەی بگەرێنەوە بەغدا و ھەوڵدەدەن ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە رێکكەوتنی لە سەر کراوە بخرێنە بەرنامەی کارەوە کە ئێسته لیژنەکان خهریکی ئامادەکردنیانن، بەتایبەت پڕۆژە یاسای نەوت وغازو قەربووکرنەوەی کەس و کاری ئەنفال و قوربانیان.




