فراکسیۆنەکان لەبارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک.
ئارام قادر گوتیشی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێشنیار کرا کە لیژنەیەک پێک بێت، بەڵام ناکۆکی ھەبوو لەسەر چۆنییەتی پێکھێنانی ئەولیژنەیە، ئۆپۆزسیۆن پێی وابوو، پێویستە ئەم لیژنە لەناو پەرلەمان پێکبێت، بەڵام لایەنی دەسەڵات داوایانکرد لیژنەیەک لة حزبەکان پێکبێت، بۆیە نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک و کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی .
قادر رونیشیکردهوە، سبەی کۆبوونەوەکان لە بارەی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن، تاوەکو دەگەنە ئەنجامێک.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ھەرێم لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە تێبینی و پێشنیارەکانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ئاراستەی سەرۆکایەتی پهرلەمان کردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پهرلەمان لە گەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمیکوردستان دابنیشن و تاوتوێی پێشنیار و تێبینییەکان بکەن بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی تەواوی لایەنەکان لەسەر مەسەلەی پڕۆژەی دەستوور بگەنە ئەنجامێک.




