٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رەوشی تاقی كردنەوەكان لە پیرمام و هەولێر بەدواداچوونی بۆدەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

شەقڵاوە-KDP.info/ بۆ بەدوا داچوون لە كێشەو ئارێشت و گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی تاقی كردنەوەكان لە هەردوو سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقلاوە و ناوەندی قەزای هەولێر لە درێژەی رۆژانی تاقی كردنەوەكان لە هەردوو سنوردا لە قۆناغی 9ی نیشتمانی و 12ی ئامادەیی، بەكر كەریم حەسەن بە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی شەقلاوە و شاندێكی پەروەردەیی سەردانی ناحیەی پیرمامی كردوە لە نزیكەوە ژمارەیەك هۆڵی تاقی كردنەوەكانی بەسەر كردوە كە بریتیی بوون لە هەریەك لە قوتابخانەكانی هێدی بنەڕەتی و قەدری جانی بنەڕەتی و ئەنوەر مەسفیی بنەڕەتی و دوینی بنەڕەتی و مامۆستا غاندی بنەڕەتی و هەواری بنەڕەتی و ئامادە ویی پیرمامی كوڕان و ئامادەیی شەهید فرەنسۆ هەریری لە سنوری پەروەردەی شەقلاوە و لە نێو شاری هەولێر لە سنوری پەروەردەیی هەولێر هەریەك لە قوتابخانەكانی شاسواری بنەرەتی و لەیلازانای بنەڕەتی و فاتیمە زەهرای بنەڕەتی و هەڵگوردی بنەڕەتی و دیاری بنەڕەتی و ئیشقی بنەڕەتی و هەڵویسَتی بنەڕەتی و ئامادەیی ئانا لیندا و ئامادەیی رۆزاكی نمونەیی، بەمەبەست لەم سەردانانەش بەدوا دچوونە بۆهۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان و دابین كردنی كەشێكی لە بار و گونجاو بۆ هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە هەر یازدە پەروەردەو بۆئەوەی قوتابیان بتوانن نمرەیەكی بەرز بەدەست بهێینن و قۆناغەكانی خوێندن بەسەركەوتوویی ببڕن، لە نزیكەوە لە پێداویستیەكانی تاقی كردنەوەكانی كۆلێەوە لە دابین كردنی ئامێری فێنكەرەو كە ئیسَتا پلەكانی گەرمی بەرزۆتەوە و دابین كردنی ئاوی خواردنەوە بۆسەرجەم قوتابیان وئامێری گزی ئاشكرا كردن لەسەر جەم قوتابیان و ڕاگرتنی تۆڕەكانی مۆبایل لە نێو هۆڵەكانی خوێندن، هیواشی خواست قوتابیان بتوانن ئەمساڵ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین لە تاقی كردنەوەكان.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار