٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی حكومەت ئوتێل راماندا ی لە شاری سلێمانی كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-   KDP.info/ لە مەراسمێكدا ئێوارەی رۆژی پێنچ شەممەلە شاری سلێمانی ، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەت بە ئامادەبونی  دكتۆر كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری و لاوان و كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و هێرش محرەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و خەسرەو كەمال بریكاری وەزارەتی شارەوانی و بەهرۆز محەمەد صاڵح پارێزگاری سلێمانی و هەریەك لە بەرێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزارو وەبەرهێنان و بەرێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگە و لێپرسراونی حكومی و حیزبی و كەسایەتی و سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی ، ئوتێلی پێنج ئەستێرەی رامادا ی كردەوە .

 

سەرەتاش جێگری سەرۆكی حكومەت و وەفدی هاورێی بەشەكانی نێو ئوتێلەكەیان بەسەر كردەوە .


پاشان لە هۆڵی كۆنفرانسی ئوتێل رامادا و لە مەراسیمێكدا كە بەو بۆنەیەوە ساز كرابوو ، عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا ئاماژەی بە رۆڵ و ناوبانگی سلێمانی دا لە قوربانی دان و خەبات كردن لە سەرجەم شۆرشەكانی كوردا جێ پەنجەی دیار بووە و  ئێستەش كە بۆتە پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان ، حكومەتی هەرێم بەرنامەیەكی گشتگیری بۆ خزمەتكردن بە شاری سلێمانی لە هەموو رووەكانەوە و بەتایبەت لە روی گەشتیاریەوە ئامادە كردە و هەروەك وتیشی ئەو كاروانی ئاوەدانیە تەنها بە حكومەت ناكرێت و پێویستە كەرتی تایبەت بەهاوكاری سەرمایەداران و وەبەرهێنەران رۆڵیان هەبێت و هاوكاری حكومەت بن و سەرمایەكانیان لە بواری گەشتیاریشدا وەگەر بخەن.

جێگری سەرۆكی حكومەت تەئكیدیشی كردەوە كە كوردستان لەروی هەڵكەوتەی جوگرافیەوە سروتێكی شایستە و جوانی هەیە و لەهەموو رویەكەوە گونجاوە بۆ دروستكردنی پرۆژەی گەشتیاری، وە وتیشی حكومەتی هەرێم هاوكار و پشتیوانی سەرمایەداران دەكات بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكانیان كە بۆخزمەت كردنی خەڵكی كوردستان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەمانە .
عیماد ئەحمەد باسی لەگرنگی بنیات نانی ژێرخانی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان كرد و رونیكردەوە كە حكومەتی هەرێم لەرێی دانانی بودجەیەكی شایستە و پێدانی قەرزی گەشتیاریەوە دەیەوێت شان بەشانی ئاوەدانی لەگشت روەكانەوە بواری گەشتیاریش گەشە پێبدات و بەرنامەشمان داناوە تا لە ناوچە گەشتیاریەكانی هەرێم كۆمەڵگای گەشتیاری لە سەر بنەمای ستانداردی جیهانی  بنیاد بنێین ,ووتیشی كردنەوەی ئوتێلی شایستە و شوێنەگەشتیارییەكان یەكێكە لە كۆڵەكە ئەساسیەكانی ئەو بنیات نانەو بەو بۆنیەشەوە سوپاسی خاوەنی پرۆژەكە و براندی رامادا ی نێو دەوڵەتی كرد كە رویەكی جوانتر بە شاری سلێمانی دەبەخشێت و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم جۆرە پرۆژانە دەبنە هۆی راكێشانی گەشتیارانی زیاتر بۆ هەرێمەكەمان .
پاشان نەجمەدین محێدین خاوەنی پرۆژەكە و نوێنەری كۆمپانیای راماندا ی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باشوری ئەفریقا ئاماژەیان بە شێوازی دروستكردنی ئوتێلەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان و بەشەكانی نێو ئوتێلەكرد كە لەسەر ستانداردی نێو دەوڵەتی دروستكراوە و لەخزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا دەبێت و تائێستا لە 66 وڵات ئەم ئوتێلە دروستكراوەو كوردستان بوە (67) مین ولات و ( 840 ) مین ئۆتیل لە جیهاندا .

هەواڵی پەیوەندیدار