٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەروازەی ترێبلی سنوری نێوان عێراق و ئوردن دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار–KDP.info/ دەروازەی ترێبلی سنوری   نێوان عێراق و ئوردن دوای داخستنی بۆ چەند هەفتەیەک سبەی دووشەممە دەکرێتەوە، سەرۆکی عەشیرەتەکانی پارێزگای ئەنبار بڵاویان کردەوە ، کە حکوومەتی عێراق بەڵینیانی پێداون سبەی دووشەممە دەروازی سنووری ترێبل جاریکی دیکە بەرووی گەشتیاران و بازراگانەکان بکریتەوە و پاش ئەوەی بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی، بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر  لەلایەن حکومەتی عیراقەوە  بریاری داخستنی دەروازەکە درا بەڵام کاتی داخستنەکە زۆر لەوە زیاتر بوو کە پێشتر راگەیاندرا،  وەک سەرچاوەکانی فەرمی حکوومەتی عێراق دووپاتیان کردۆتەوە ، گرووپی چەکداری دژی حکوومەت هاوشێوەی قاعیدە لە پارێزگای ئەنبار بوونی هەیە، بۆیە حکوومەتی عێراقبەئامنجی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ریگاگرتن لە جموجۆلی ئەو گرووپە چەکدارانە،  بریاری داخستنی دەروازەکەی داوە، بەڵام ئێستا لەسەر داواکاری سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە، سبەینێ دووشەممە جارێکی دیکە دەروازەی ترێبڵی نێودەوڵتی نێوان ئوردن و عیراق دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار