پۆتن لە پیرۆزبایی نامەیەکدا بۆ روحانی داوای کاری هاوبەش لە ئێران دەکات

مۆسکۆ–KDP.info/ سەرۆکی رووسیا فلادیمیر پۆتن پیرۆزبایی لە حەسەن روحانی سەرۆکی نوی کۆماری ئیسلامی ئیرانی کرد و هیوا خوازە لەسەردەمی حکومڕانی ئەودا پەیوەندییەکانی نیوان مۆسکۆ و تاران زیاتر بەرەو پیشەوە بچێت، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمرۆ یەکشەممە سەرۆکی رووسیا نامەیەکی ئاراستەی حەسەن روحانی کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئیران د، پۆتن لە نامەکەیدا داوای لە روحانی کردووە ، زیاتر بایەخ بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ بدات و هاوبەشانە لە گەڵ مۆسکۆ ، لە پیناو بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسیش لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کار بکەن، شایەنی باسە دەرنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئیران دوێنی بە فەرمی راگەیندرا تێدا لە نێو شەش کاندید دا حەسەن روحانی بە بەدەست هێنانی %50,71 دەنگەکان بۆ چوار ساڵی داهاتوو بوو بەسەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران.




